له فڕۆكه‌یه‌كدا كه گه‌شتی نێوان سعوودیه و هیندستانی ئه‌نجام ده‌دا، منداڵێكی له دایك بوو و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ش به‌و هۆیه‌وه دیارییه‌كی پێ به‌خشی و بلێتێكی بێ به‌رامبه‌ری گه‌شتكردنی به درێژایی ته‌مه‌نی دا به‌و منداڵه.
میدیای ناوخۆی هیندستان، به‌پشت به‌ستن به روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی Jet Airways بڵاو كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی هێڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته، له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له شاری ده‌مامی سعوودیه‌وه بۆ شاری كۆچی سه‌ربه ویلایه‌تی كه‌رالای هیندستان گه‌شتی كردووه منداڵێك پێش واده‌ی خۆی له‌دایك بووه.
كاتێ منداڵه‌كه له دایك بوو فڕۆكه‌كه له به‌رزایی نزیكه‌ی 11 هه‌زار مه‌تر بوو، پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ش فڕۆكه‌كه كه له جۆری Boeing 737، بوو ئاڕاسته‌ی شاری مۆمبای هیندستان كرا.
وه‌ك له پێگه‌ی فه‌رمی
"ئه‌نادۆڵۆ" دا هاتووه هێڵی ئاسمانی ناوبراو وه‌ك دیاریه‌ك بلیتێكی پێشكه‌ش به منداڵه‌كه كرد كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی بێ به‌رامبه‌ر گه‌شت بكات.