ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران لە بەرپرسێكی كەرتی نەوتی نەوت و غازی ئێران دەگوازێتەوە كە ئێران دەستی بە هەناردنی غاز بۆ عێراق كردووە.
ئەمیر حوسێن زەمانی نیا یاریدەری وەزیری نەوتی بۆ كاروباری بازرگانی و نێودەوڵەتی رای گەیاند كە هەناردنی غازی ئێران بۆ عێراق بە قەبارەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا رۆژانە دەستی پێ كردووە و بڕیاریشە ئەو قەبارە لە كۆتاییدا بگاتە 35 ملیۆن مەتری سێجای رۆژانە.
بەپێی ئاژانسەكە ئێران پێشتر دوو گرێبەستی هەناردنی غازی بۆ عێراق ئیمزا كردووە كە یەكێكیان بۆ بەغدایە و ئەوەیتریان بۆ بەسڕە لە باشووری عێراق، كە لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەو پرسە زیاتر باسی لێوە كرابوو.