سبه‌ى نۆ دامه‌زراوه مووچه وه‌رده‌گرن
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى پێش خست، بڕیاره سبه‌ى نۆ شوێن مووچه‌ى مانگى چوار وه‌ربگرن.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى بڵاو كرایه‌وه، سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
- وه‌زاره‌تی داد.
-ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری.
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
به‌و پێیه بێت سبه‌ى كۆتایى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم