بۆچی حەز بە خواردنی شیرینی دەكەین؟

:: PM:11:18:21/06/2017 ‌

گۆڤارێكی ئەڵمانی دەڵێت كە حەزی بەردەوام بۆ خواردنی شیرینی رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ تووشبوون بە حاڵەتی كەمی كرۆم و روونی دەكاتەوە كە ئەو مادە كە لە جگەر و ئێسك و چەوری و ماسوولكەدا هەیە، كار بۆ رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكرەی خوێن و كۆلیسترۆڵ دەكات.

بەپێی ماڵپەڕی ئەلیكتڕۆنی گۆڤاری "ئیلی"ی ئەڵمانیایی لە نیشانەكانی كەمی كڕۆم لە لەشدا هەستكردنە بە ماندوویی و دەمارگیری و برسێتییەكی زۆر بەتایبەتی بۆ شیرینی.

ئەو گۆڤارە بۆ دەستكەوتنی كڕۆم رێنوێنی دەدات بەوەی ئەو خۆراكانە بخورێت كە كڕۆمیان زیاتر تێدایە لەوانە برۆكلی و پاقلەمەنی و ماسی و پەنیر و دانەوێڵەی تەواو و چەرەزات و قارچك و بە رەچاوكردنی ئەوەی نابێت ئەو خۆراكانە دروستكراو بن، هەروەها گەرمكردنەوە و بەستنیان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كڕۆم تیایاندا.  

بۆ رێگرتن لە شی نەبوونەوەی كڕۆم لە لەشدا پێویستە خۆت لەو خۆراكانە بەدوور بگری كە زۆر شیرینن، بێجگە لە دووركەوتنەوە لە رارایی و هەڵچوونی دەروونی، بەدەر لەوانەش دەتوانی تەواوكەرەكانی كڕۆم وەربگریت، بەڵام بەسەرپەرشتی پزیشكی شارەزا كە سەرەتا پشكنینی كەمی كرۆمت بۆ دەكات.

سەرچاوە: 218 تیڤی نێت



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل