ڕێكخراوێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه زیاتر له پێنج ملیۆن منداڵی عێراق له دۆخێكی سه‌خت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێویستیان به هاوكاری خێراییه تا له مه‌رگه‌ساتی شه‌ڕ ڕزگار بكرێن.
ڕێكخراوی یونسێف له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی شه‌ڕی وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش و سته‌م و تاوانه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ئێسته پێنج ملیۆن منداڵی عێراق پێویستیان به هاوكاری و كۆمه‌كی به په‌له و خێرایه.
ئاماژه‌ی داوه، تا ئێسته‌ش منداڵانی عێراق له ترس و دڵه‌ڕاوكێ و گرژی ده‌روونی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی لێیه ده‌كوژرێن و ده‌ڕفێنرێن و فێری چه‌كداری و كوشتن و سه‌ربڕین ده‌كرێن.
له به‌شێكی تر هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له خانه‌واده‌ی ئه‌و منداڵانه بگرن له ڕاكردن، منداڵه‌كانیان ده‌به‌ن و چه‌كداریان ده‌كه‌ن یان ده‌یانڕفێنن و له شوێنێك ده‌یانهێڵنه‌وه كه به كوڵه‌مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، تا خێزانه‌كانیان به‌رده‌وام سۆراخیان بكه‌ن و ناوچه‌كه جێ نه‌هێلن.
به‌گوێره‌ی خه‌ملاندنی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان 100 هه‌زار منداڵ ئێسته له مووسڵ له ژێر گه‌مارۆی تیرۆریستانی داعشن و له هێله‌كانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن.
یونسێف ئاشكرای كردووه، تا ئێسته به‌هۆی شه‌ڕی داعش له عێراق زیاتر له هه‌زار منداڵ كوژراون و هه‌زار و 100ی تریشیان برینداربوون، له‌وكاته‌ی تیرۆریستان له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ه‌وه هاتوونه‌ته عێراق.