سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، به‌هۆی هاوێشتنی هاوه‌نێك له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه له گوندێكی باشووری كه‌ركووك، سێ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند گولـله هاوه‌نێكیان ئاراسته‌ی گوندی "ئه‌لبومحه‌مه‌د"ی نزیك شارۆكه‌ی داقووقی 30 كیلۆمه‌تر باشووری كه‌ركووك كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ له پێشمه‌رگه‌كانی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان سه‌ر به لیوای نۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌كاتی هاوێشتنی هاوه‌ن له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنه‌ی هاوه‌نی لێ ته‌قێنراوه به چڕی بۆردمان كراوه.
ئاماژه‌ی دا، پێشمه‌رگه برینداره‌كان به خێرایی گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك و تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێ.
كه‌ركووك یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته 255 كیلۆمه‌تر باكوری به‌غدا و شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سروشتییه‌كان، به‌گوێره‌ی ئاماری ساڵی 1957 له سه‌رووی 60%ی دانیشتووانی كوردن، دوای هاتنه سه‌ر حوكمی حزبی به‌عس ده‌ست به ته‌عریب و كۆچی زۆره‌ملێ كرا، بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه، عه‌ره‌بێكی زۆر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هێنرانه كه‌ركووك، دوای 2003 به گوێره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه دانرا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق تا ئێسته‌ش ئه‌و ماده ده‌ستوورییه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و بڕیاره له 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوو له‌گه‌ڵ شاره‌كانی كوردستان ڕیفراندۆم له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیش ئه‌نجام بدرێت.