ڤیدیۆ...چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مناره‌ی حه‌دبا له‌ مووسڵ

:: AM:09:38:22/06/2017 ‌
له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وی نووری له‌ به‌ری ڕاستی شاری مووسڵ ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م تیرۆریستانی داعش دوای نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق، ته‌قاندیانه‌وه‌.

ته‌قاندنه‌وه‌ی مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وی نووری كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه‌ ئه‌و مناره‌ و مزگه‌وته‌ به‌ سیمبۆل و هێمایه‌كی گرنگی مێژوویی شاری مووسڵ داده‌نرا.

هاوكات مزگەوتی نووری یان مزگەوتی گەورە بەهایەكی گەورەی بۆ رێكخراوی داعش هەبوو، چونكە لە 2014 لە مینبەری ئەو مزگەوتەدا ئەبوبەكر بەغدایی سەركردەی داعش وتارەكەی خۆی دا و خیلافەتەكەی لە عێراق و سووریا راگەیاند، ئەوەش لە دوای داگیركردنی مووسڵ لە حوزەیرانی ئەو ساڵە.







وشە - باز ئه‌حمه‌د