بەرشەلۆنە دەستبەرداری گۆمێز نابێت

:: AM:10:49:22/06/2017 ‌

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتی كردووەتەوە لەم هاوینەدا دەسبەرداری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی پورتوگالی ئەندرێ گۆمێز بێت، هەرچەندە وەرزی رابردوو ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد.

یانەی بەرشەلۆنە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 30 ملیۆن یۆرۆ بوو گۆمێزی لە یانەی ڤالێنسیا هێنا یانەكەیەوە، بەڵام ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو نەیتوانی ئاستێكی شایستە لەگەڵ یانەكەدا پێشكەش بكات.

رادیۆی (كەتەلۆنیا) ئاشكرای كرد كە یانەی بەرشەلۆنە لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەوارەیەكی بەبەهای 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ گۆمێز لە یانەیەكی خولی ئینگلیزیدا پێ گەیشتبوو، بەڵام داواكەی رەت كردبووەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر پێشكەشكردنی دەستەوارەكەدا جەختی كردبووەوە كە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵییەی بۆ فرۆشتن نییە، هەروەها جێگەی بایەخی راهێنەرە نوێیەكەیان ئێرنێستۆ ڤالڤێردییە.

پلانی خێرای یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو چارەسەركردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیە، لە ئێستاشدا هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ماركۆ ڤیراتی ئەستێرەی ئیتاڵی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دەدات، چاوەڕوانیش دەكرێ هاتنی ئەو یاریزانەش كاریگەری لەسەر گۆمێز دروست نەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م