چێڵسی بەتەواوی لەو ئەستێرەیەی مۆناكۆ نزیك بووەتەوە

:: PM:12:10:22/06/2017 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەتەواوی لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ تیمۆی باكایۆكۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی نزیك بووەتەوە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتاڵی لە رێككەوتن لەگەڵ یانەی مۆناكۆ نزیك بووەتەوە دوای ئەوەی پێشوەختە لەگەڵ باكایۆكۆ رێككەوتبوو.

چاوەڕوان دەكرێ گرێبەستەكەی باكایۆكۆی یاریزانی لاو لەسەر یانەی چێڵسی 35 ملیۆن پاوەن دەكەوێ.

هاتنی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵییە بۆ یانەی چێڵسی دەرگەی رۆیشتنی نیمانیا ماتیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی واڵا دەكات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بكات.

ماتیچ پێشتر لە هاوینی 2014 لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كردبوو، راهێنەرەكە ئێستا ئارەزوو دەكات بۆ وەرزی داهاتوو بیباتە یانەی مانچستەر یونایتدەوە.

باكایۆكۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی مۆناكۆ ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و توانیان ناسناوی خولی تۆپی پێی فڕەنسا بەدەست بێنن و هەروەها بگەنە قۆناغی پێش كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م