گۆرانیبێژى ناسراوى كورد ڕۆژ كه‌ریم، وه‌ك جه‌ژنانه ئه‌لبوومێكى نوێ و كلیپێك بڵاو ده‌كاته‌وه، "بچرپێنه" ناوى ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی و له 11 تراك پێك هاتووه. هاوكات خاتوونه گۆرانیبێژ لیمۆ هه‌ورامی به هه‌مان شێوه، دوو كلیپی نوێ ده‌كاته جه‌ژنانه.
ڕۆژ كه‌ریم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سویده‌وه به"وشه"ى راگه‌یاند: وه‌ك جه‌ژنانه ئه‌لبوومێكى نوێی گۆرانى و كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه. "بچرپێنه" ناوى نوێترین ئه‌لبوومى گۆرانیمه و له 11 تراك پێك هاتووه، سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی هى خۆمن، هه‌ریه‌ك له شاعیران هێمن شیخ ئۆمه‌ر و سیروان جاف تێكسته‌كانیان نووسیوه، موزیكى دوو تراكى ئه‌و ئه‌لبوومه له شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هێمن حوسێن كارى بۆ كراوه و له‌سه‌ر ئه‌ركى تایبه‌تى خۆم كارى بۆ كراوه. له ئێسته‌دا سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و وه‌ك جه‌ژنانه بۆ هه‌وادارانم بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، له ئێسته‌دا ئاماده‌كاریمان بۆ كلیپێكى نوێ كردووه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ران هه‌ردى عومه‌ر و به‌ختیار فه‌تاح و زانیار فه‌تاح و سامان جه‌لال كه یه‌كێكه له تراكه‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه و به‌م زووانه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات خاتوونه گۆرانیبێژى كورد لیمۆ هه‌ورامى، دوو گۆرانیى نوێ ده‌كات به‌جه‌ژنانه بۆ هه‌وادارانی و له جه‌ژندا بڵاویان ده‌كاته‌وه. ئه‌و به"وشه"ى راگه‌یاند: دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى دوو كلیپى نوێم له‌ئه‌مساڵدا، ئێسته وه‌ك جه‌ژنانه‌یه‌ك دوو گۆرانیى نوێم ئاماده‌یه و له جه‌ژندا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه. "وه‌ره یارم" ناوى یه‌كیانه و "یاران پرسیارێك" ناوى به‌رهه‌مه‌كه‌ى تریانه، هه‌ردووكیان له هۆنراوه‌ى خۆمن. موزیكى كلیپى "یاران پرسیارێك" له كرماشان نێنه‌ی گیراوه له‌لایه‌ن جه‌واد نیكۆیی. "وه‌ره یارم" له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نزار تۆمار كراوه.
لیمۆ گوتی گۆرانییه‌كان به شێوازری هه‌ورامی و سۆرانی تۆمار كراون، ده‌مه‌وێت له دوو شێوه‌زاری جیاواز كار بكه‌م تا بتوانم باشتر له‌ناو خه‌ڵكى كوردستان جێى خۆم بكه‌مه‌وه. وه‌ك ژنێكى ناوچه‌ى هه‌ورامان توانیومه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بێمه پێشه‌وه تا هه‌موو ژنانى هه‌ورامان بناسێنم.
شاخه‌وان شێخانى