بڕیاره سبه‌ى سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى كۆ ببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى یه‌كێتى به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رێككه‌وتنى سیاسیى نێوان ئه‌و دوو حزبه ده‌بێت، هاوكات قسه له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى سلێمانى و پۆسته كارگێڕییه‌كانى تر‌ى شاره‌كه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى ئه‌و دوو حزبه نییه و پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه به"وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى ده‌یه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایین بۆچوونى گۆڕان له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم وه‌ربگرێت و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیش یه‌كێكى تر ده‌بێت له پرسه‌كان.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى حوزه‌یران، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌میدیاكانى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، سبه‌ینێ هه‌ینی 23ی حوزه‌یرانی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ده‌بنه‌وه و قسه له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ى رابردووش‌دا به‌هۆى بۆچوونى جیاوازى ئه‌و حزبانه، لێدوانى دژه یه‌كیان تێ كه‌وت و هاوكات زیاتر له ساڵێكه هیچ خاڵێكى ڕێككه‌وتنى سیاسى له نێوانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.