شاندێكى پارتى له‌ سلێمانییه‌

:: PM:03:00:22/06/2017 ‌
شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشته‌ ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌م 22ى حوزه‌یران، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌ شارى سلێمانى و له‌ ئێسته‌دا له‌ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانییه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌"وشه‌"ى راگه‌یاند، ورده‌كارى سه‌ردانەکە رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ پێوه‌ندى به‌ دۆخى ئێسته‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

پێشتر نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌"وشه‌"ى راگه‌یاندبوو كه‌ بڕیار دراوه‌ گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێسته‌ پرسى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆژه‌ڤدایه‌ و له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌شدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بڕیاریاندا كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ریفراندۆم بكه‌ن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم