مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، گه‌لانی كوردستان به‌نیازن به شێوازێكی دیموكراتیك خواستی خۆیان به رێگه‌ی ریفراندۆم بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى حوزه‌یران، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆ بووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندان باڵوێز و كۆنسولی وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه ئاماده بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گفتووگۆیان له‌باره‌یه‌وه كراوه و پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس، مه‌سروور بارزانی راى گه‌یاند كه گه‌لانی كوردستان به نیازن به شێوازێكی دیموكراتیك خواستی خۆیان به رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دڵنیا كرده‌وه كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌رێكی كاریگه‌ر تر ده‌بێت له جه‌نگی دژ به تیرۆر و توندڕۆیی و به‌شدارێكی كاراش ده‌بێت له پێناو سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ بوونه‌وه و پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم له كوردستان له‌و كاته‌دا رژدتر ده‌ستى پێ كردووه كه له حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.