گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى تۆماركردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له ئه‌وروپا یان له خوارووى عێراقه‌وه هێنراونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیان نییه، ورده‌كارى ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى حوزه‌یران، رائید فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئه‌وروپین و هێنراونه‌ته هه‌رێمى كوردستان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك.
زیاتر گوتى، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له خوارووى عێراق هێنراونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمیان نییه، ده‌بێت پشكنینى بۆ بكرێت و مه‌نه‌فێستى بۆ دروست بكرێت، ئینجا تۆمار ده‌كرێت، به مه‌رجێك ده‌ستكارى ژماره‌ى شانسى ئۆتۆمبێله‌كه نه‌كرابێت.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌شى به ڕێگه‌ى جۆراوجۆر له ئه‌وروپاوه هێنراون، تۆمار ده‌كرێت به مه‌رجێك مۆدیله‌كه‌ى له سه‌رووى ساڵى دوو هه‌زاره‌وه بێت له حاڵه‌تكێكیشدا ئه‌گه‌ر كێشه‌ى یاسایى هه‌بێت ئه‌وه به‌ناوكردنه‌كه‌ى هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه.
له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستی ئۆتۆمبێله تابلۆ نه‌كراوه‌كان، بڕیاری دا سه‌رجه‌میان تابلۆ بكرێن و ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند مه‌رجێك بوو.
هیدایه‌ت جان