جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كی بۆ هاوتا توركیاییه‌كه‌ی رای گه‌یاندووه كه ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه له سووریا تۆمار كراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه ده‌ست ئاژانسی
"ئانادۆڵو" كه‌وتووه، ماتیس له نامه‌یه‌كیدا بۆ فكری ئشك وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه دراون زانیاریی داوه.
پێشتریش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا رای گه‌یاندبوو كه ده‌یانه‌وێ شه‌فاف بن له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا، كه هیزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌مجاره‌ش له‌باره‌ی شهفافبوونهوه گرێنتی دا.
ناوبراو جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه رێوشوێنی چڕیان له‌باره‌ی ئاسایشی توركیاوه گرتووه‌ته‌به‌ر كه پێشتر وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌وباره‌وه نیگه‌رانیی پێشان دابوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه مانگانه لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه له راپۆرتێكدا ده‌درێته توركیا و یه‌كه‌م راپۆرت له‌م مانگه‌دا نێردراوه.
جێمس ماتیس راشی گه‌یاندووه كه ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه تۆمار كراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بۆ چاودێریكردنی ئه‌وه راسپێردراون كه ئه‌و چه‌كانه ته‌نیا له سووریا به‌كاربهێنرێن.
شایه‌نی باسكردنه ئێسته كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تیایدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه به‌شی زۆرینه‌ی پێك دێنن، به پاڵپشتی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش توانوویانه پێشڕه‌وی باش بكه‌ن بۆناو شاره‌كه، ئه‌وه‌ش دوای گه‌مارۆدانی له سێ لاوه.