رێگه‌یه‌كى تر بۆ دڵخۆشى
پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان رێگه‌یه‌كى تر‌ى دڵخۆشى له ژیان راده‌گه‌یه‌نێت و له‌و باره‌یه‌وه ئامۆژگارى هاووڵاتییان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى حوزه‌یران، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به "وشه"ى راگه‌یاند، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی ڤیینا له نه‌مسا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چێشتخانه‌و كافتریاكان پاره له جیاتی هاوڕێكانیان ده‌ده‌ن، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه زیاتر روونى كرده‌وه كه به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌نێو هاورێكانتدا چه‌ند كه‌سێكى به‌خشنده و دڵكراوه بێت، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر هه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی ده‌كه‌ی له ژیاندا.
رێگه‌كانى دڵخۆشى له‌ژیان زۆرن و یه‌كه‌مجاره به‌و شێوه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه ئاشكرا بكات كه وێر كردن له‌جیاتى هاورێكانت دڵت خۆش بكات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم