شاندێكی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى له حه‌وتى حوزه‌یراندا هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كرد، ئێسته بڕیاره شاندێكی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانى ئه‌و دوو لایه‌نه بكات.
به پێى زانیارییه‌كانى "وشه" شانده‌كه نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستانی تێدا نابێت و ته‌نیا له‌و حزبانه پێك دێت كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه و مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه پرسى ریفراندۆم تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى حوزه‌یران، ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان زانیارییه‌كانى"وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و راى گه‌یاند، هه‌وڵێكى نوێ لهئاراداییه له‌لایه‌ن حزبه‌كان كه شاندێك پێك بێت و سه‌ردانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكات و له سه‌رجه‌م حزبه‌كان پێك بێت.
زیاتر گوتى، مه‌به‌ستى شانده‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن كۆده‌نگى دروست بكه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به"وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته له‌باره‌ى سه‌ردانى ئه‌و شانده هیچ زانیارییه‌كیان نه‌دراوه‌تێ و هه‌ركاتێك داواى كۆبوونه‌وه بكرێت، ئه‌وان بۆچوونى خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شداریان نه‌كرد.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم