رووسیا: ئەگەرێكی زۆرە بەغدادیمان كوشتبێت

:: PM:10:46:22/06/2017 ‌

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رای دەگەیەنێت كە ئەگەری زۆرە كە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش لە بۆردمانێكی ئاسمانی رووسیا لە سووریادا كوژرا بێت.

ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ رای گەیاند كە بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەگەرێكی زۆر هەیە و دەتوانین بڵێین كە بەغدادی لەو هێرشەدا كوژراوە و رای گەیاند كە بەپێی زانیارییەكان سەركردەی داعش لە بۆردمانی فڕۆكە سەربازییەكانی رووسیا بۆ بارەگەی سەركردایەتی داعش لە گەڕەكێكی شاری رەقە لە كۆتای مانگی ئایاری رابردوو كوژراوە و تا ئێستەش لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەكرێت. 

هەفتەیەكە وەزارەتی بەرگری رووسیا رای گەیاند كە ئەگەری زۆر هەیە بۆ كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش لە بۆردمانێكی ئاسمانی رووسیا لە باشووری شاری رەقەی سووریا، لەو كاتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رای گەیاند كە ناتوانن لەو راگەیاندنەی رووسیا دڵنیاببنەوە.

سەرچاوە: سپۆتنیك



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل