كچێكی كوێتی ژیان له‌گه‌ڵ دوو پڵنگدا به‌سه‌ر ده‌بات و وه‌ك منداڵی خۆیشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
شه‌هد جابر كچێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی كوێتیه ژیان له‌گه‌ڵ دوو پڵنگی جۆری(چیتای ئه‌فریقی) به‌سه‌ر ده‌بات، مانگانه‌ش زیاتر له 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان لێ خه‌رج ده‌كات.
شه‌هد به ماڵپه‌ڕی میتی كوێتی گوتووه، ئه‌وان منداڵه‌كانی منن و به‌رده‌وام بایه‌خیان پێ ده‌ده‌م درێژییه‌كه‌شیان 80 سانتیمه‌تره و زۆربه‌ی كاتیش مریشك ده‌خۆن، ئه‌م كچه تا ئێسته هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و له‌باره‌ی مه‌رجی هاوسه‌رگیریكردنیشی ده‌ڵێ، پیاوێكم ده‌وێ كه بتوانێت له‌گه‌ڵ پڵنگه‌كانمدا بژی.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ده‌بێته چوار ساڵ ئه‌و پڵنگانه به‌خێو ده‌كات و به‌هۆی پڵنگه‌كانیشه‌وه دایكی خۆی تا ئێسته‌ش ده‌ترسێ سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی بكات.