پشووی جه‌ژن پشوویه‌كی درێژه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیا و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن، ماوه‌یه‌كی زۆره مێشكیان ماندووه و پێویستیان به پشووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م ته‌نگژه داراییه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه زۆر هاوكار نه‌بێت بۆ گه‌شتكردن بۆ هه‌موو وڵاتێك.
ئێمه 10 وڵاتمان بۆ هه‌ڵبژاردوون كه كه‌متریین تێچووی داراییان هه‌یه له‌كاتی گه‌شتكردن بۆیان و ماوه‌یه‌كی باشیش ئه‌م جه‌ژنه سوودی بۆ ئارامیت ده‌بێت، ئه‌وانیش وڵاتانی ( مه‌غریب و میسڕ و لبنان و ئوردن و باشووری ئه‌فریقیا و هیندستان و تایله‌ند و نیپاڵ و ته‌نزانیا و نامیبیان).