شیردانی سروشتی دایك لە نەخۆشی دڵ دەپارێزێت

:: PM:11:12:22/06/2017 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانیایی ئاماژە دەكات كە ئەو دایكانەی بەشێوەیەكی سروشتی شیر بە منداڵەكانیان دەدەن كەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك هەیە.

لەو توێژینەوەی كە تیمێكی توێژەرانی زانكۆی هارڤاردی بەریتانیایی ئەنجامیان داوە و ئەنجامەكەیان لە بڵاوكراوەی كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكایی بڵاو كردووەتەوە، پێوەندی نێوان شیردانی سروشتی و تەندروستی دڵی و لوولەكانی خوێن دایكی شیردەر ئاشكرا دەكات و 289 هەزار و 573 ئافرەتی چینی بەشداریان تیایدا كردووە.

توێژینەوەكە هەشت ساڵی خایاند و بۆیان دەركەوت كە ئەو ئافرەتانەی بەشێوەیەكی سروشتی شیریان داوەتە منداڵەكانیان كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك هاتوونەتەوە.

سەرچاوە: ئەنادۆڵو




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل