دۆخی کەشوهەوای کوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:34:23/06/2017 ‌

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی هندی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت.

 

بە گوێرەی پێشبینییەکە ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٣٥ و نزمترینیشی ٢٤ دەبێت لە سلێمانی لە نێوان ٢٣ و ٣٤ و لە دهۆکیش لە نێوان ٢٠ و ٣٥ پلە دەبێت. بەرزترین پلەش بە پلەی ٣٧ لە کەرکووک تۆمار دەکرێت، لەو شارە نزمترین پلەی گەرمی ٢٣ دەبێت.

 

بۆ سبەی شەمووش لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت.بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٣٧ و نزمترینیشی ٢٦ دەبێت. پلەی گەرمی لە سلێمانی لە نێوان ٢٥ و ٣٦، لە دهۆک لە نێوان ٢٣ و ٣٧ و لە کەرکووکیش لە نێوان ٢٥ و ٣٩ دەبێت.

 







وشە - سلێمان تاشان