سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ده‌بنه‌وه‌

:: PM:01:37:23/06/2017 ‌

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی‌ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتیمانیی کورستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر کۆمەڵێک پرسی ناوخۆیی کۆ ببنەوە.

 

حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی گوتووە سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌شاری سلێمانی كۆ دەبنەوە. ئەو ئاماژەی بەوە نەکردووە کۆبوونەوەکە تایبەت بە چ پرسێک دەبێت، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەمەبەستی تاووتوێكردنی دواپێشهاته‌كانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ كۆدەبنەوە.

 

پێویستە بگوترێت یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی هاوبەشیان لە رابردوودا واژوو کردووە و پێدەچێت یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆ پێداچوونەوە بەسەر پێوەندییەکانیان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان بێت.

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڵپشتی لە ریفراندۆم کردووە بەڵام گۆڕان دژی وەستاوە و لەوانەیە پرسی ریفراندۆمیش گرنگترین باسی کۆبوونەوەکەیان بێت.

 

حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه‌ یان جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق" دیاری كرد، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریان نه‌كرد.

 



وشە - سلێمان تاشان