ئەمڕۆ هەینی هێزە تەناهییەکانی شاری كەركووك لە
هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی مەیدانیی چەند گەڕەکێکی شارەکە بە دەیان داواكراو و گومانلێكراویان
گرت.
هێزەکانی تەناهی ئامانجیان لەم کارەیان
ئەوەیە ئاسایشی شارەکە لە رۆژانی جەژن بە تەواوی دابین بکەن و رێگری لە
جێبەجێکردنی هەموو پیلان و هەوڵێکی تیرۆریستی بگرن.
ماوەیەکە ئاسایشی کەرکووک بە تەواوی
کۆنترۆڵ کراوە، لە سێ ساڵی رابردوو کە چەکدارانی داعش بەشێک لە پارێزگاکەیان داگیر
کردبوو، چەندین جار دزەیان کردە نێو شاری کەرکووک و ویستیان ئاسایشی شارەکە
تێکبدەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
هێشتا حەویجە لە ژێر دەستی چەکدارانی
داعشدا ماوە کە بەشێکە لە پارێزگای کەرکووک و لەوێوە چەکدارانی داعش بۆ مەبەستی
ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی ئامادە دەکرێن.
کەرکووک/ ئارام شێركۆ