كۆمپانیای زه‌به‌لاحی "ئه‌پڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، دیزاینێكی ناوازه‌ی بۆ بازاڕه تازه‌كه‌ی له شاری شیكاگۆ دروست كرد كه له شێوه‌ی لاپتۆپی "ماك بوك" دروست كراووه.
هێشتا ئه‌و بازاڕه له قۆناغی دروستكردندایه و واده‌ی كرده‌وه‌ی نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام له ئێسته‌وه میدیاكان به سه‌رنجه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و دیزاینه و بووه‌ته مانشێتی هه‌واڵه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان.
ماك بووك، شانازیی كۆمپانیای ئه‌پڵه، بریتییه له خێراترین لاپ‌تۆپ له دنیادا كه به‌رگه‌ی زۆر ده‌گرێ و شاحینه‌كه‌ی بۆ نزیكی 10 سه‌عات ده‌مێنێته‌وه و زۆر تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی تێدایه.
بازاڕه‌كه دوو قاته، له دیوی ناوه‌وه وه‌ك ته‌واوی بازاڕه‌كانی تری ئه‌پڵ ده‌بێ كه به ساده‌یی و زاڵبوونی ڕه‌نگی سپی ناسراوه و زۆربه‌ی به‌شته‌ركانی به شووشه ده‌بێت.