به‌ڵگه‌نامه دادگه‌ییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد كه دادگه‌ی سزای ئه‌مه‌ریكی له میشیگان، به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و بڕیاری ده‌ركردنه‌ی بۆ سه‌ر 100 عێراقی ده‌ركرا بوو ڕاگراووه.
ڕاگرتنی بڕیاره‌كه تا ئه‌و كاته‌یه ده‌گه‌نه ئه‌نجامی كۆتا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگه یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی ئه‌وان و هه‌ر كه‌سێكیش كه له ژێر ئه‌و یاسایه ده‌گرێته‌وه ئاماده ده‌كه‌ن.
مارك گۆڵد سمیس، دادوه‌ری دادگه‌كه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و عێراقییانه به چه‌ند تاوانێكی جیاواز تۆمه‌تبارن، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌یان ڕاگیران، دوای ئه‌وه‌ی ڕایان گه‌یاندبوو كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه ڕه‌نگه تووشی ئه‌شكه‌نجه ببن، بۆیه ناكرێ له‌م كاته‌دا دیپۆرت بكرێنه‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تانه له‌و بڕیاره‌ی دادگه ده‌گرێ كه بڕیاره‌كه‌یان ڕاگرتووه، چونكه به‌پێی قسه‌كانی حكوومه‌ت، ته‌نیا دادگه‌ی دادگه‌ی باڵا ده‌توانێ به‌سه‌ر بڕیاره‌كاندا بچێته‌وه.