به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌رگریى شارستانى، به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزارى سۆران، له چه‌ند شوێنێكى ناوچه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ تابلۆ و رێنمایى مه‌ترسییه‌كانى مه‌له‌كردنی له‌و شوێنانه هه‌ڵواسی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ى حوزه‌یران)، عه‌مید عیماد رێكانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى ناسراوى ناوچه‌ى گه‌شتیاریى گه‌لى عه‌لى به‌گ، ساڵانه گه‌شتیارێكى زۆرى ناوخۆ و بیانى رووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى نه‌شاره‌زیاییان و له‌كاتى مه‌له‌كردن، ئه‌گه‌رى رووداوى ترسناك و رووداوى خنكانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له بڕیارى قایمقامیه‌تى سۆران و به نووسراوى ژماره 2574 هاتووه، ساڵانه له ده‌روازه‌ى بێخاڵ تا پردى دووه‌مى تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ، خه‌ڵك به كاره‌ساتى خنكان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شوێنه بۆ مه‌له‌كردن گونجاو نییه و مه‌ترسیداره، بۆیه بڕیار دراوه مه‌له‌كردن له‌و شوێنه قه‌ده‌غه بكرێت و تابلۆى ئاگاداری هه‌ڵواسراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى سۆران واى گوت.
ئه‌مه دواى ئه‌وه هات، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو حاڵه‌تى خنكان له ناوچه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ تۆمار كران، دوو كه‌س له كاتى مه‌له‌كردن كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ى تر كارمه‌ندى ئاسایش بوون و خه‌ڵكى هه‌ولێر بوون به‌یه‌كه‌وه خنكان، دواى چه‌ند رۆژ ته‌رمه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانى سۆران دووپاتى كرده‌وه، داوا له خه‌ڵك و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین، پابه‌ندى رێنماى و ئاگادار كردنه‌وه‌كانى ئێمه بن تا دوور بن له رووداوى نه‌خوازرا و دڵته‌زێن و تابلۆكانى ئاگادار كردنه‌وه‌ش نه‌شێوێنن و تێكى نه‌ده‌ن.
سۆران/ موڕشید برادۆستى