گه‌شتوگوزارى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌م جه‌ژنه پێشبینى هاتنى زۆرترین گه‌شتیار ده‌كه‌ین بۆ شاره‌كه و له دوێنێوه گه‌شتیارێكى زۆر ڕوویان له شاره‌كه كردووه.
گه‌شتوگوزارى سلێمانى ئه‌مساڵ پێشبینى ده‌كات هاتنى گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆربێت، به‌و پێیه‌ى له‌گه‌ڵ هاتنى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش سه‌ردانى گه‌شتیار بۆ هه‌رێم و پارێزگاكان كه‌مى كردبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئارام شوانى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى سلێمانى بۆ "وشه" ڕایگه‌یاند، ته‌نیا تا ڕۆژى پێنجشه‌م، نزیكه‌ى سێ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته شارى سلێمانى و ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاش به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه به گروپات گه‌شتیارێكى زۆر بهێنن.
ئه‌وه‌شى گوت، ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى یه‌ك هه‌زار و 261 گه‌شتیار هاتوونه‌ته سلێمانى و له بازگه‌ى تاسڵوجه 865 گه‌شتیار و له بازگه‌ى عه‌ربه‌ت 527 گه‌شتیار هاتوون.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین هاتنى گه‌شتیار ژماره‌یه‌كى زۆر دڵخۆشكه‌ر بێت له‌وه‌تاى ساڵانى ڕابردوو، له كاتێكدا ساڵى ڕابردوو ته‌نها 45 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوو.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى