له سنوورى هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز و چۆمان پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ و نه‌ناسراو ته‌راتێن ده‌كه‌ن، به‌رپرسانى كارگێڕى و هاتوچۆ له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێلى دزراو له شاره‌كانى تره‌وه بۆ سۆران ده‌هێنرێت و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌زاران ئۆتۆمبێله نه‌ناسراوه كێشه‌ى ته‌ناهى و یاسایى و هاتوچۆیان دروست كردووه.
رائید دلاوه‌ر له‌تیف گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران، به"وشه"ى راگه‌یاند، به‌پێى داتا سه‌ره‌تایییه‌كان له سنوورى شارۆكه‌كانى سۆران، چۆمان، ره‌واندز و مێرگه‌سۆر، زیاتر له پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلى نه‌ناسراو هه‌ن كه تابلۆى هیچ پارێزگایه‌كى كوردستان و عێراقیان نه‌به‌ستووه و تۆمار نه‌كراون.
روونى كرده‌وه، "به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌گه‌ڵ نییه و ته‌نیا سوویچیان هه‌یه، به‌شێكیان مه‌نه‌فێستیان له‌گه‌ڵه و تابلۆیه‌كى ئه‌وروپا یان وڵاتانى عه‌ره‌بییان به‌ستووه، به‌شێكى تریان ژماره‌ى كاتی‌یان هه‌یه و تابلۆ نه‌كراون، ئه‌وه‌ش نایاسایییه".
نه‌قیب هاوار ئه‌رگووشى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران، بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، "ئۆتۆمبێله بێ تابلۆكان كێشه‌ى ته‌ناهى، یاسایى و هاتوچۆیان دروست كردووه، حاڵه‌ت هه‌بووه ئۆتۆمبێل له شاره‌كانى تر دزراوه و له سۆران تابلۆیه‌كه‌ى لێ كراوه‌ته‌وه و به‌بێ تابلۆ فرۆشراوه‌ته‌وه".
له شارۆكه‌ى سۆران پێنج پیشانگه‌ى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ هه‌ن، فرۆشیار و كڕیار به ئۆتۆمبێلى "تۆزوبا" ناویان ده‌به‌ن، چونكه هیچ به‌ڵگه و تۆمارێكى یاسایی‌یان نییه.
كرمانج عزه‌ت قایمقامى سۆران، بۆ "وشه"ى رای ده‌گه‌یه‌نێت، "له چه‌ند مانگى رابردوودا نووسراوێكمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئۆتۆمبێله بێ تابلۆكان بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌رز كردووه‌ته‌وه و به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
روونى كرده‌وه، "پێشنیازمان كردووه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا تابلۆیان بۆ ببه‌سترێت و تۆمار بكرێن، به‌وه‌ش هه‌م داهاتێك بۆ حكوومه‌ت دروست ده‌بێت، هه‌م خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه قازانج ده‌كات و هه‌میش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
زیاتر ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان له یه‌كی حوزه‌یرانى 2017دا رێنوێنیى ژماره (1)ى تایبه‌ت به دروستكردنى تابلۆ بۆ ئۆتۆمبێله بێ تابلۆكان به چه‌ند مه‌رجێكه‌وه بڵاو كرده‌وه.
سامی جه‌لال به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه"ى راگه‌یاند، "وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێنوێنییه‌كانى ده‌ركردووه و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنوێنییه‌كان له وه‌قایعى كوردستان كارى پێ ده‌كرێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، تۆمار ده‌كرێن و تابلۆی هه‌رێمی كوردستانیان پێ ده‌درێت، به مه‌رجێك مۆدیلیان له سه‌رووی 2000ه‌وه بێت و له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق و كوردستان تۆمار نه‌كرابن و كێشه‌ى تر‌ى یاسایی‌یان نه‌بێت".
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستى