دوو گه‌نجى شاره‌دێى "دیانا" سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران له سه‌ره‌تاى مانگى رمه‌زانه‌وه چایخانه‌یه‌كیان داناوه و چا به خۆڕاى تا ئێسته به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
سالار محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه چایخانه‌كه‌ى داناوه به "وشه"ى راگه‌یاند، له ده‌ستپێكى مانگى رمه‌زان له‌گه‌ڵ هاوڕێم فارۆق گه‌ردی بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌مان بۆ هات كه چایخانه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى شاره‌دێى دیانا له پێش كه‌باب ده‌روێش دابنێین و شه‌وانه چا به خۆڕاى به خه‌ڵك بده‌ین.
خۆشبه‌ختانه ده‌ستمان به‌كاركردن كرد، شه‌وانه چای خه‌لووزمان پێشكه‌شى خه‌ڵك كردوه و تا ئێسته به‌رده‌وامین، خه‌لكێ:ى زۆر له هاووڵاتى و به‌رپرسان و ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان له چاى ئێمه‌یان تام كردوه. سالار محه‌مه‌د واى گوت.
هه‌ڤاڵ شێخ زاده گه‌نجێكى دانیشتووى شاره‌دێى دیانا به "وشه"ى گوت، له ئێواره‌ی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌و دوو گه‌نجه، هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی كارێكی جوان و پڕ له به های مرۆڤایه‌تی ئه‌ویش دانانی چایه‌خانه‌یه‌كی سه‌فه‌ری به سه‌ماوه‌رێك كه‌وا به ئاگری دار كارده‌كات و وه دانانی چایه‌ی سه‌ر خه‌لوز كه چایه‌ی ئه‌وان له سۆران و دیانا هاوشێوه‌ی نیه له‌تام و چێژ.
سۆران/ موڕشید برادۆستى