به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی "UNICEF" سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سێ ملیۆن منداڵ، ساڵانه به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه ده‌مرن، ئه‌و منداڵانه‌ش كه به‌رگه‌ی ده‌گرن و ده‌ژین، ئه‌و به‌دخۆراكییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نیان ده‌كات.
كاتێك منداڵ ناگات به ڕێژه و جۆری ته‌واوی ئه‌و خواردنانه‌ی كه پێداویستییه‌كانی جه‌سته‌ی پڕ ده‌كه‌نه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌یان ده‌كات. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی منداڵ ده‌بنه‌وه و به به‌دخۆراكی هه‌ژمار ده‌كرێن:
- نه‌خواردنی ڕێژه‌ی ته‌واوی خواردن، ده‌بێته هۆی شێواندنی قۆناغی باڵغبوون و گه‌شه‌ی منداڵه‌كه، هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامی به‌رگری لاواز ده‌كات و زۆرتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشی بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی هه‌وكردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه.
- كه‌مخواردنی خواردنی تازه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی زۆربه‌ی منداڵانی دنیایه به خۆراكه تازه‌كان وه‌ك میوه و سه‌وزه‌كان. ئه‌و منداڵانه‌ی كه خواردنه‌كانیان زۆربه‌ی كالۆرییه و خواردنی حازره، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی گه‌شه‌یان. توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و خواردنانه‌ی پڕن له شه‌كر، خوێ و چه‌وری، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌كه‌ن.
- دووركه‌وتنه‌وه له كالیسیۆم و ڤیتامین D، یه‌كێكن له مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی تووشی منداڵ ده‌بێت، به‌زۆریش له شیردا هه‌ن، بۆیه منداڵ له ته‌مه‌نی شیرخۆرییه‌وه هه‌تا ده‌گاته ته‌مه‌نی باڵغبوون، ده‌بێ به‌رده‌وام شیر بخوات. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كرێ، ئه‌و كالیسیۆمه‌ی له شیری دایكدا هه‌یه، به شیری تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، بۆیه له‌و ته‌مه‌نه كۆرپه‌یه‌یدا نابێ فه‌رامۆش بكرێ.
سەرچاوە/
ئەلجمهوریە