به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو سه‌عات 6:15 خوله‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌كركۆی شاری ئیسته‌نبۆلی وڵاتی توركیای هه‌ژاند و كه‌سێك به‌وهۆیه‌وه بریندار بووه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بۆری غازی ناوچه‌ی به‌كركۆی شاری ئیسته‌نبۆل زیانێكی مادی زۆر به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه و ته‌قینه‌وه‌كه له شوێنێك ڕوویداوه كه ئۆتۆمبێلی زۆری لێ وه‌ستاوه و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ده‌سبه‌جێ پۆلیس و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و تیمی پزیشكان و فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كیش له نێو شوقه‌كانی نزیك له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه ڕزگاركران و گه‌یه‌نرانه ناوچه‌یه‌كی دوور له گڕی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بۆرییه غازه‌كه.
شاره‌كانی توركیا له دوای دروستبوونی داعش له 2014ه‌وه چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی تێیدا ڕوویانداوه و زۆرترینی ته‌قینه‌وه‌كانیش له شاری ئیسته‌نبۆل و ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بوون،، دیارترین ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی سه‌رساڵی 2017ه بوو كه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه ئه‌نجام دراو و زیاتر له 20 كوژراو و 60 برینداری لێ كه‌وته‌وه. به‌شێك له‌و ته‌قینه‌وانه‌یش كه له توركیا پێشتر روویانداوه گرووپی "ته‌یربازێن كوردستان" كه ڕێكخراوێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه و باوه‌ڕیان به كرده‌ی خۆكوژییه به فه‌رمی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له هه‌ندێ ته‌قینه‌وه و كرده‌ی توندوتیژی ڕاگه‌یاندووه.