وێنە و زانیاریی ئایفۆن8 بڵاو بوونەوە

:: AM:11:30:24/06/2017 ‌

زانیاری نوێ لەلایەن پێگەی "ماك رۆمەزر" نزیك لە كۆمپانیای ئەپڵەوە لەبارەی مۆبایلی "ئایفۆن8" بڵاو كرانەوە، بەتایبەت لەبارەی شاشەی مۆبایلەكەوە كە لە شاشەی هەموو مۆبایلەكانی تر بەهێزتر و كاریگەرتر و جیاوازترە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێ عاشقانی مۆبایلە زیرەكەكان بە تەواوی بەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئایفۆن8 سەرسام بن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دزەیان كردووە، شاشەی ئایفۆن8 كوالێتییەكەی لە سەرجەم ڤێرژنەكانی تری ئایفۆن باشتر و بهێزتر دەبێ و قەبارەكەیشی لە هەموو جۆرەكانی تر گەورەتر دەبێ و دەبێتە 5.8 بۆسە.

جگەلە گەورەیی شاشەكە كوالێتییەكەشی 2800*1342 پیكسل دەبێ، بەمەش زۆر تایبەتمەندی كوالێتی و ڕوونی زۆر لە ئایفۆنەكانی تر زیاترە كە 1920 بە 1080 بوون.

تایبەتمەندییەكانی تری ئەو مۆبایلە نوێیەی ئەپڵ بریتییە لە شەحنكردنەوە بەشێوەی وایەرلێس و لاسلكی، هاوكات كامێرای پێشەوەی تایبەتمەندی زۆر بەهێزی هەیە و دەتوانن تەنیا لە ڕێی ڕووخسارتانەوە فەرمانی داخستن و كردنەوە بە مۆبایلەكە بدەن.

بەشێك لە شارەزایان دەڵێن، ئایفۆن8 دژە ئاویش دەبێ و تەڕبوون كاری تێ ناكات، بەڵام دەگوترێ ئەو تایبەتمەندییەی هێندەی گالاكسی8 بەهێز نییە، كە بەم دواییە كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور خستیە ڕوو.

سەرچاوە/سكای نیوز.





وشە - باز ئه‌حمه‌د