هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانى رابردوو زیاتر بۆ گه‌شتكردن روو له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن، بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زانیش وه‌ك ئه‌وه‌ى خاوه‌نى كۆمپانیاكانى گه‌شتكردن ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، زۆرترین گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى "وشه" ده‌ركه‌وتووه، بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ هاووڵاتییان روو له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته ته‌نگژه‌ی دارایى له هه‌رێمى كوردستان كۆتاى نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو24ى حوزه‌یران، كۆسار بورهان خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى به "وشه"ى راگه‌یاند، به به‌راورد به چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى ئه‌و گه‌شیارانه‌ى روو له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن زیادى كردووه.
زیاتر گوتى، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى روو بۆ گه‌شت ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ توركیا دواتر ئه‌نتاڵیا و ئازه‌ربایجان.
خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیا گه‌شیارییه روونى كرده‌وه كه به‌هۆى جه‌ژنه‌وه نرخى بلیتى فڕۆكه زیادى كردووه و به به‌راورد به پێش جه‌ژن، ره‌نگه زیاتر له 200 دۆلارى چووبێته سه‌ر هه‌ریه‌كێك له نرخه‌كان.
كۆسار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هۆكارى زۆرى گه‌شتكردنه‌كان بۆ بوونى پشووى زۆرى جه‌ژن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، پێشى وایه له ساڵى 2017 به به‌روارد به ساڵى 2016، بژێوى هاووڵاتییان رووى له باشتر كردووه و ئاشكراى كرد، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى زۆر فرۆكه بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران ئاماده كراوه له‌كاتێكدا چه‌ند ساڵى رابردوو رێژه‌یه‌كى كه‌م بوو.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2016دا زیاتر له 30 هه‌زار گه‌شتیار له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و وڵاتان گه‌شتیان كردووه. له به‌رامبه‌ردا كۆسار بورهان خاوه‌نى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى پێى وایه ئه‌گه‌ر چوونى هاووڵاتییان تا سێیه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 100 هه‌زار گه‌شتیار گه‌شت بكه‌ن.
هاوكات زانا عه‌لى یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه كه به‌نیازى گه‌شتكردنه به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى بوونى گرووپى گه‌شتیارى كار ئاسانى كراوه بۆ هاووڵاتییان تا گه‌شت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا به‌شێوه‌ى تایبه‌ت نرخى بلیت و رێككاره‌كانى گرانتره.
زیاتر گوتى، ئه‌و چه‌ند ساڵێكه به‌نیازى گه‌شتكردنه، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه و ئێسته‌ش پێى وایه كه ئومێدێك هه‌یه بۆ باشتربوونى دۆخى ئابوورى، بۆیه بڕیارى گه‌شتكردنى داوه.
په‌یوه‌ست به ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌وانیش ئاماده‌كارى ته‌واویان كردووه بۆ هاتنى گه‌شتیاران، به‌ڵام زۆرینه‌ى گه‌شتیارانى كوردستان له خوارووى عێراقه‌وه دێن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نادر ڕۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌موو سنووره‌كان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران بۆ ئه‌م جه‌ژنه ده‌كرێت.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار بێنه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، چونكه گه‌شتیارێكی زۆر بۆ هاتنیان خۆیان ناونووس كردووه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان روو له گه‌سه‌ندنه و وه‌ك ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ده‌یانه‌وێ بایه‌خى زیاتر به‌و كه‌رته بده‌ن و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى داهات له هه‌رێمى كوردستان.