وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنوێنییه‌كانى رۆژانى جه‌ژنى راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، پێویسته هاووڵاتییان له ڕۆژانى جهژدان دوور بكه‌ونه‌وه له كێشانی جگه‌ره و نهرگێله.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنوێنییه‌كانى رۆژانى جه‌ژنى بڵاو كرده‌وه و راى گه‌یاند، داواكارین له هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و به‌سه‌ربردنی ڕۆژانی جه‌ژن به‌ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌لامه‌ت، ڕه‌چاوی ڕێنوێنییه پزیشكییه‌كانی ده‌زگه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن له ڕۆژانی جه‌ژندا.
ئه‌مه‌ش رێنوێنییهكانه:
1- خۆ به‌دوورگرتن له زێده‌ڕۆیی له خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه گازییه‌كان و شه‌ربه‌ته ده‌ستكرده‌كان.
2- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه زێدهچهور و سوێر و سووركراوه له ڕوون.
3- ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ، شه‌كره و دڵ و په‌ككه‌وتنی گورچیله و جگه‌ریان هه‌یه، پێویسته به‌رده‌وام بن له پارێزییهكانیان و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه نه‌خۆن كه پزیشكان پارێزیان بۆ داناون، هه‌روه‌ها له كاتی سه‌ردان و سه‌فه‌ركردن ده‌رمان و ده‌فته‌ری ده‌رمانه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن.
4- به‌هێواشی ده‌ستكردنه‌وه به خواردنی ژه‌مه‌كان تا دووباره ڕاهاتنهوهی گه‌ده له‌گه‌ڵ ژه‌مه ئاسایییه‌كان.
5- دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و نه‌رگیله.
6- پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ بن له دووركه‌وتنه‌وه له تیژڕه‌وی و به‌ستنی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی و به‌كارنه‌هێنانی مۆبایل له‌كاتی لێخوڕین و لێنه‌خوڕین له ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كحوولییه‌كان له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان و خۆشه‌ویستان و هاونیشتمانیان، چونكه به‌داخه‌وه له ساڵانی پێشوو چه‌ندان ڕووداوی نه‌خوازراو و سه‌ختی هاتوچۆ ڕوویان داوه و جگه له گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی، فشارێكی زۆریش له نه‌خۆشخانه‌كان دروست ده‌كه‌ن.