دوای ئه‌وه‌ی دایك و باوكی زۆر به دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به‌هاوكاری په‌یامنێرێكی ته‌له‌ڤزیۆنی، منداڵه ونبووه‌كه له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممی ڕابردوو له باكوری فلۆریدا، منداڵێك به‌ناوی 'ئه‌نخێل گۆرت' بزر ده‌بێت و دایك و باوكی هه‌رچه‌ند به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن نایدۆزنه‌وه و هه‌وڵی گه‌ڕانی پۆلیسیش بێسوود ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس سه‌گی تایبه‌تی به‌كار دێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه و بێسوود ده‌بێت، تا ڕاده‌یه‌ك خێزانی منداڵه‌كه بێهیوا ده‌بن، به‌ڵام كاتێك زانییان په‌یامنێری كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ناوی 'ڕالف ڕایبورن' پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه منداڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌یامنێره باس له‌وه ده‌كات كه له ڕێی 'فلایكام'ه‌وه بینیویه‌تی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌دا پاڵ كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ماڵی خۆیان.
به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كان، ئه‌و منداڵه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه و هه‌ندێك كات وای به‌سه‌ر دێت كه بیركردنه‌وه‌ی له ده‌ست ده‌دات و ده‌یه‌وێت خۆی له‌و باره ڕزگار بكات، بۆیه ناچاری كرداری نه‌شیاو ده‌بێت.