بارزانی پەیامێك ئاراستەی موسڵمانان دەكات

:: PM:08:11:24/06/2017 ‌
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێك ئاراستەی موسلمانانی كوردستان و دنیا دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 24ی حوزەیران، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەكەم.

"پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەروەها سەرجەم كارمەندانی دەزگە تەناهییەكانی كوردستان، دەكەم" بارزانی وای گوت.

لەكۆتای پەیامەكەیدا بارزانی دەڵێ‌، لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ كردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەكانمان بێت و گەلەكەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و كۆتایی بە هەموو ناخۆشییەكان بێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم