بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان دەزگەی خێرخوازیی بارزانی راگەیاندراوێك بڵاو دەكاتەوە كە وێڕای پیرۆزبایی هاتنی جەژن ژمارە و جۆر و تێچووی ئەو یارمەتییانە بڵاو دەكاتەوە كە لەو مانگەدا پێشكەشی ئاوارەكان و هەژاران لە كوردستان و مووسڵ كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە تەنیا لەم مانگەدا لە شێوەی هاوكاری هەمەجۆردا بڕی (5,992,665,906) پێنج ملیار و نۆسەد و نەوەد و دوو ملیۆن و شەشسەت و شەست و پێنج هەزار دینارمان پێشكەشی خەڵكی كەمدەرامەتی كوردستان و ئاوارە و پەنابەران كردوو.
لەم هاوكارییانە بڕی (1,787,000,000) یەك ملیار و حەوتسەت و هەشتا و حەوت ملیۆن دینار پێشكەشی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و منداڵی شەهیدان كراوە، هەروەها بڕی (612,810,000) شەش سەت و دوانزە ملیۆن و هەشتسەت و دە هەزار پێشكەشی خەڵكی هەژار و كەمدەراماتی كوردستان كراوە، (3,551,450,906) سێ ملیار و پێنجسەت و پەنجاو یەك ملیۆن و چوارسەت و پەنجا هەزار و نۆسەت و شەش دینار بە هاوكاری هاوبەشەكانی و هەماهەنگەكانی دەزگەكە پێشكەشی ئاوارەكانی ناوەوە و دەرەوەی كەمپەكان كراوە، جگە لەمە، (41,405,000) چل و یەك ملیۆن و چوارسەت و پێنج هەزار دینار بۆ پەنابەران خەرج كردووە.
لە بەیاننامەی دەزگەكەدا هاتووە، كۆی سوودمەندا لە سەرجەم سێكتەرەكانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە خەڵكی كوردستان و ئاوارە و پەنابەرەوە پێك هاتوە لە (212,357) دوو سەد و دوازدە هەزار و سێسەت و پەنجا و حەوت خێزان و (1,078,000) ملیۆنێك و حەفتا و هەشت هەزار كەس، كە (368,723) سێسەت و شەست و هەشت هەزار و حەوتسەت و بیست و سێ كەسیان لە سێكتەری خۆراك سودمەند بوون،(42,145) چل و دوو هەزار و سەت و چل و پێنج كەسیان لە سێكتەری ناخۆراكی سودمەندبوون، لەو ژمارەیە (1,684) هەزار و شەشسەت و هەشتا و چوار خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان هاوكاری مادی كاشیان وەرگرتووە.
هەروەها هاوكاری كاش و یاری و دیاری منداڵان دراوە بە (512) پێنجسەت و دوازدە منداڵی شەهیدان لەگەڵ بەخشینی دیاری و پێداویستی منداڵان بە 300 سێسەت منداڵی بێ سەرپەرشت، لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆشدا (23,104) بیست و سێ هەزار و سەت و چوار كەس سوودمەندبوون، لە سێكتەری بژێویی ژیاندا (2,166) دوو هەزار و سەت و شەست و شەش كەس سودمەندبوون. لە سێكتەری پاراستندا (3,728) سێ هەزار و حەوتسەت و بیست و هەشت كەس سودمەند بوون، لە سێكتەری تەندروستیشدا (8,437) هەشت هەزار و چوارسەت و سی و حەوت كەس سوودمەندبوون. سێكتەری چاودێری كەمئەندامان كە بوارێكی گرنگی كاری دەزگەكەیە (180) سەت و هەشتا كەس سودمەندبوون، لە ڕێگەی ئەو (14) كەمپەشەوە كە دەزگە بەڕێوەیان دەبات، (656,716) شەشسەت و پەنجا و شەش هەزار و حەوتسەت و شازدە كەس لە سێكتەری هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی كەمپدا سودمەند بوون.
بەپێی بەیاننامەكە لەكۆی ئەو چالاكیانەی ئەنجاممان داون %46 بە هاوكاری و سپۆنسەری خێرخوازان و كەسایەتییەكانی ناوخۆی كوردستان بووە و %40 بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییانە بووە كە لە ناو كەمپەكاندا كاردەكەن و %10 بە هاوكاری و هاوبەشی رێكخراوە بیانییەكان بووە، ئەو چالاكیانەش كە بە هاوكاری هاوبەشەكانمان لە ئاژانسەكانی UN دا ئەنجام دراون %4 بووە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا هاوكاریمان پێشكەشی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران كردووە لە هەركوێی كوردستان و عێراقدا بووبن. لە كۆی هاوكاریەكانمان لەم مانگەدا رێژەی 45%ی پێشكەشی ئاوارەكان و خەڵكی مووسڵ كردووە و رێژەی 55%ی هاوكاریەكانمان پێشكەشی خەڵكی هەرێمی كوردستان كردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەكی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی 2005 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دامەزراوەو بەڕێز (مەسروور بارزانی) سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە و راستەوخۆ سەرپەرشتیاری كارەكانی دەزگەكە دەكات.