له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان له ڕۆژانی كۆتاییدا، نزیكبوونهوهشه له شه‌وانی قه‌در كه شه‌وانی 25 و 27 و 29 ی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كات.
له‌وڵاتی ئێرانیش ئه‌و شه‌وه وه‌ك شه‌وانی تری ئاینی به‌رز ڕاگیرا و یادی كرایه‌وه، به‌ڵام له تارانی پایته‌ختی ئێران به جۆرێكی تر ئه‌م ساڵ ئه‌و یاده كرایه‌وه و یاده‌كه هه‌موو عاشقان و هاوسه‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه كردیانه‌وه له‌ناو گۆڕه‌پانی ئه‌و وڵاته و كه سه‌رنجی هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ڕاكێشابوو.
به‌جۆرێك جگه له قورئان شعری شیرازیشیان ده‌خوێنده‌وه له‌و شه‌وه‌دا، له وێنه‌كان كوڕ‌و كچی جوان و شۆخ ده‌بینرێن كه ئه‌م جۆره خۆڕازاندنه‌وه‌یه له ئاینی ئیسلام جائیز نییه و نابێت پیاو ژن تێكه‌ڵی یه‌كتر بن به‌و جۆره‌ی له وێنه‌كان له باوه‌شی یه‌كتردان.
سه‌رچاوه:
wikiraqy