تۆش لەوجۆرانەی لەكاتی خەوتندا؟

:: PM:10:01:24/06/2017 ‌
پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەكان ئاشكرای كرد كە ٧٠%ی خەڵكی ناتوانن شەوانە بە بێ بەتانی یا چەرچەف بخەون.

ئەمڕۆ شەموو 24ی  حوزەیران، د.سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بە"وشە"ی راگەیاند، بە گوێرەی توێژینەوەیەك كە لەیەكێك لە زانكۆكانی ئەمەریكا ئەنجام دراوە، ئەوە دەركەوتووە كە نزیكەی ٧٠%ی خەڵكی شەوان پێش خەوتن توشی جۆرێك لە دڵەڕاوكێ دەبن و ناتوانن بە بێ بەتانی یا چەرچەف بخەون.

ئاماژەی دا، تەنانەت لە وەرزە گەرمەكانیشدا یا ئەو كاتەی كە پلەی گەرماش بەرزە ئەو مرۆڤانە ناتوانن بەبێ‌ خۆداپۆشین بخەون.

زیاتر گوتی، ئەوە دەركەوتووە كە خەوتن بە بەتانی یا بە هەرشتێكی تر خویەكی مرۆڤە و زۆربەی مرۆڤەكان بەزەحمەت خەویان لێ دەكەوێت بەبێ خۆداپۆشین.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم