به بڕیارێكی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق 40 دیپلۆماتكاری
عێراقی پله باڵا له وه‌زاره‌ته‌كه دوورخرانه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه و نیگه‌رانی زۆری
له نێو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه دروست كردووه و جه‌عفه‌ری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
به جێبه‌جێ كردنی پیلانی تائیفی و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی تر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن،
داواكاریش سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسته‌وخۆ ده‌ست له‌و بابه‌ته وه‌ربدات و ڕێگری له‌م كاره
بكات.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له به‌رامبه‌ر 40 دیپلۆماتكاری باڵای وه‌زاره‌ت چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه
و ئه‌و دیپلۆماتكارانه له‌و وڵاته‌ی لێی بوون گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق و له كاره‌كانیان
دوورخراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ته‌واوی ئه‌و دیپلۆماتكارانه ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام
و لایه‌نگری حزبی ده‌عوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای عێراق نه‌بوون، به‌وهۆیه‌وه دووخراونه‌ته‌وه
و بڕیاره كه‌سانی سه‌ر به‌و حزبه له شوێنیان دابنرێن.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه دیپلۆماتكاره دوورخراوه‌كان
كه‌سانی لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زموونن و ده‌ستپاكن و له هیچ جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك نه‌گلاون،
ته‌نیا بیانوو و هۆكاری دوورخستنه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه كه له ڕیزه‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی
ئیسلامی نین.
هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كانی سووننه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایان
كرد، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به هۆكاری ناپیشه‌ییه و دووره له به‌رژه‌وه‌ندییه
نیشتمانییه‌كان و ڕێككه‌وتنه‌كان، خزمه‌تی یه‌كێتی خاكی عێراق ناكات، ئه‌نجامدانی ئه‌و
كارانه و دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی پله باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
له پێكهاته‌ی ترن و له حزبێكی دیاریكراو نین له كاتێكدایه هه‌مووان باس له ئاشته‌وایی
نیشتمانی دوای نه‌مانی داعش له عێراق ده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م بابه‌ته ته‌واوی
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، چونكه هیچ بیانوو و هۆكارێكی ڕاسته‌قینه بۆ دوورخستنه‌وه‌یان
نییه.
سه‌رچاوه/العربی الجدید