زانایانی یۆنان و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌كان مه‌ترسی زۆر و گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و مرۆڤانه دروست ده‌كه‌ن كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كان نیشته‌جێن.
گۆڤاری "Occupational & Environmental Medicine" زانستی پزیشكی ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌یه‌كی تیمێكی هاوبه‌شی زانایانی هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیان و یۆنانی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ده‌نگی زوێنه‌ری فڕۆكه‌كان به تایبه‌ت كه له شه‌ودا هه‌ڵده‌ستن ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری زۆریشه له به‌رده‌وامی نزیكی له ده‌نگی فڕۆكه‌كان كه له نێو فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵده‌ستن، مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببێت.
ئه‌و تیمه پزیشكییه چاودێری دۆخی ته‌ندروستی 420 كه‌سیان كرد كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینای نێوده‌وڵه‌تی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ڕۆژانه نزیكه‌ی 600 فڕۆكه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه هه‌ڵده‌فڕێت. له ماوه‌ی ساڵانی 2004 تا 2013 نزیكه‌ی 71 كه‌س له‌و 420 كه‌سه تووشی كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بوون، 18ی تریشیان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوون.
زانایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ ماوه‌ی زۆر گوێی له ده‌نگێك بێ كه 10 پله به پێوه‌ری دیسیبلات زیاتر بێ، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن زۆر زیاتر ده‌بێ، ده‌نگی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی نزیك فڕۆكه‌كانیش 45 پله به‌سه‌ره‌وه ده‌بێ به پێوه‌ی دیسیبلات.