ترەمپ جەژنە پیرۆزە لە مسوڵمانان دەكات

:: AM:11:00:25/06/2017 ‌

یەك رۆژ بەر لە جەژن، دۆڵاند ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی بۆ سەرجەم مسوڵمانانی دنیا نارد، لەكاتێكدا ئیدارەی ئەو سەرۆكە ئەمساڵ ئامادە نەبوو ئاهەنگی جەژنی رەمەزان ساز بكات و پیرۆزبایی بنێرێت.

پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردەوە كە دوێنێ شەموو سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بۆ مسوڵمانانی دنیا نارد و تێیدا سڵاوی گەرمی بۆ ناردن.

پێگەكە روونی كردووەتەوە كە ساڵانە ئیدارەی ئەمەریكا پیرۆزبایی بۆ مسوڵمانان دەنێرێت و هاوكات ئاهەنگی جەژن ساز دەكات، بەڵام ئەمساڵ ئیدارەی ترەمپ ئەو ئاهەنگەی ساز نەكرد.

لە پەیامەكەی ترەمپدا هاتووە، "بەناوی خۆم و میلانیا، سڵاوی گەرمی خۆمان دەنێرین بۆ سەرجەم مسوڵمانانی دنیا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، بە هیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و چاكەكاری بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی".

سەرچاوە/  ئیلاف




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د