سوهێر رەمزی: كهوول ناخۆمەوە و جگەرەیش ناكێشم

:: AM:11:03:25/06/2017 ‌

سوهێر رەمزی كە یەك لە خاتوونە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای عەرەبییە و بۆ قۆناغی حەفتا و هەشتاكاندا یەك لە ورووژێنەرترین ئەكتەر بووە، بەڵام لە ساڵانی نەوەتەكانەوە جلوبەرگی خۆی گۆڕی و لە ناوەندەكەدا بە ئەكتەرە پاڵاپۆشەكە ئاماژەی پێ دەكرێت.

شەوی رابردوو بەرنامەی "10ی شەو" دیمانەیەكی لەگەڵ ئەو خاتوونە ساز كرد كە راگەیاندنكار وائیل ئیبراشی ئامادە و پێشكەشی دەكات و لە كەناڵی "مصریە" دێتە وەشان. تێیدا سوهێر ئاماژەی دا كە زۆر پەشیمانە لەو رۆڵانەی پێشتر لە سینەمای میسری بەرجەستەی كردوون و رای گەیاند، "ئەو قۆناغە سەردەمی گەنجێتیمە و ئێستە كە ئەو گرتانە دەبینم، هەست ناكەم ئەوە خۆم بم، بۆیە لێیان پەشیمانم".

سوهێر رەمزی لەبارەی باڵاپۆشییەوە گوتی، من حیجابم نەكردووە كە خەڵك وام پێ دەڵێن، تەنانەت نیوەی پرچم لە دەرەوەیە و دەبینرێت، تەنیا ئەوەیە كە تۆزێك دەستكاریی جلوبەرگەكانم كردووە و باڵاپۆشم نەك بەكارهێنانی حیجاب.

دواتر لەبارەی رۆڵە ورووژێنەرەكانی گوتی، "راستە پێشتر وەك وێنەگرتن و گرتە هونەرییەكان بەو شێوەیە دەردەكەوتم، تێیاندا كهوولم دەخواردەوە و جگەرەیشم دەكێشا، بەڵام ئەوەیان تەنیا بۆ وێنەگرتن و گرتەی سینەمایی بووە، ئەگەر نا لە ژیانمدا نە كهوولم خواردووەتەوە و نە جگەرەیشم كێشاوە".

سەرچاوە/ئیلاف



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د