60 ساڵە هاووڵاتیانی ئەو گوندە بەو شێوەیەك جەژن دەكەن

:: PM:01:13:25/06/2017 ‌

هاووڵاتیانی گوندی باڵندەی سەر بە دەڤەری بارزان وەكو نەریتێكی ساڵانە بەیانی جەژن لە مالێك كۆدەبنەوە و بەیەکەوە خواردنی جەژن دەخۆن و دواتر ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و لوقم و شیرینی بەسەر یەكتردا دابەش دەكەن.

وەحید محەمەد سەید هاووڵاتییەكی گوندی باڵندەیە و بۆ "وشە" رای دەگەیەنێت، ئەمرۆ سەرجەم دانیشتوانی گوندی باڵندام لە ماڵەوە بۆ خواردنی بەیانی بانگهێشت کردبو كە ئەویش خواردنی قەلی و نیسك و چەند شتێكی بو.

زیاتر دەڵێ، پێشتر هەڵبژێری گوند ئەم كارەی كردووە، بەڵام لە ئێستەدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر جەژنێك هاووڵاتییەك ئەوەی توانای هەیە دانیشتوانی گوند بانگهێشت دەكات.

حاجی ئەحمەد باڵندی ئەویش بۆ "وشە" دەدوێت و ئاسکرای دەکات، ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە بە شێوەیەكی بەردەوام هەموو دانیشتوانی گوند لە ماڵێك كۆدەبنەوە بۆ خواردن و خواردنەوەی بەیانی و دواتر هەموان بە یەكەوە بە شێوەی كۆمەڵ ماڵ بە مال دەگەێێن و جەژن لە یەكتر پیرۆز دەكەن ، هیوادارم ئەو جەژنە بببێتە هۆكارێك بۆ لەیەک نێزیكبووەنەوەی هەمو لایەنە سیاسییەکان و هەموان پێكەوە بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

گوندی باڵندە دەكەوێتە سەر رووباری ئاڤا شین و بە دووری 50كم دەكەوێتە رۆژئاوای گوندی بارزانی سەر بە شارۆكەی مێرگەسوور.

بارزان / نەوزاد هلۆری















وشە - هیدایه‌ت جان