سوپای پاسداران خێوەتی یەکجارەکی لە مەرزی سیپە
هەڵداوە و ماوەی دوو رۆژە بە فەرمی ئەو مەرزە لاوەکییەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی
کوردستانی داخستووە.
مەرزی سیپە دەكوێتە سنوری گوندی هانەدن لە شارەدێی
بیارەی ناوچەی هەورامان كە مەرزێكی لاوەكییە و بە كۆڵبەر و وڵاخ كاڵا و كەلوپەلی لێوە
ئاڵوگۆڕ دەكرێت، زیاتر لە هەزار كەس رۆژانە لەو مەرزەدا كاردەكەن.
هێمن محەمەد یەكێك لە خاوەن وڵاخەكانی ئەو مەرزە بۆ
"وشە" گووتی، دوو رۆژە مەرزی سیپە داخراوە، چونكە سوپای پاسداران لەسەر سنووری
نێوان عێراق و ئێران چادریان هەڵداوە و هاتووچۆ لە مەرزەكەدا راگیراوە و ناتوانین ئیش
بكەین،لەبەر ئەوەی پاسداران تەقە لە كۆڵبەر و
وڵاخدارەكان دەكەن.
محەمەد گووتیشی" ئەوانەی كە چادریان هەڵداوە
پاسدارن و هەر كۆڵبەر و خاوەن ولاخێك ببینن تەقەی لێدەكەن و دەیكوژن، ئەمساڵ لەو مەرزەدا
شەش وڵاخ بەتەقەی پاسداران كوژراون، زۆربەی كات سنووریش دەبەزێنن و دێنە خاكی هەرێمەوە.
سەباح ساڵح بازرگان بۆ وشە رای گەیاند، لەماوەی یەك
مانگی رابردوودا زیاتر لە 13ئۆتۆمبێل لەجۆری
مێك زەمینی كە باریان پێ بوە، لە دیوی ئێرانەوە لە لایەن پاسدارانەوە دەستیان بەسەردا
گیراوە، تەقەش لە شۆفێر و خاوەن بارەكان كراوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هۆكاری داخستی مەرزەكە نازانین،
ئەو كەلوپەلانەی لێرەوە دەیان نێرین قاچاخ نین و گومرگ دەكرێن و لەژێر چاودێری پاسەوانی
سنوور ئاودیو دەکرێن، بەڵام لە دیوی ئێران رێگە نادەن و زۆربەی كات ژیانی كۆڵبەر و
وڵاخەكانیش كەوتوەتە مەترسییەوە.
پێشتر جارجار پاساداران دەهاتن بۆ مەرزەكان، بەلام
ئێستا بەیەكجاری چادریان هەڵداوە،پێدەچێت بە هۆی ئەو ئاڵۆزی و باردۆخەبێت كە لە رۆژهەلاتی
كوردستان لە ئێستادا لەئارادایە سەباح ساڵح وای گوت.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا سوپای پاسداران
بەهۆی چالاکی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات لە ناوخۆی وڵاتەوە هێزەکانیان لەسەر
سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان چڕ کردووەتەوە و ناوچەکەیان بە
تەواوەتی میلیتاریزە کردووە و ناوبەناو تەقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکەن کە بۆ بژێوی
ژیانیان پەنایان بردووە بۆ ئەو کارە ئەستەمە و ژیانیان لێ دەستێننەوە.
هەورامان/ سەلام هانەدنی