گوته‌بێژی كۆشكی سپی شان سپایسه‌ر له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان پێیان وایه "ئه‌وه بابه‌تێكی ناو یه‌ك خێزانه" و ئه‌گه‌ر داوایان لێ بكرێت، ئه‌وان ئاماده‌ن وه‌ك ئه‌مه‌ریكا رۆڵی ئاسانكاری بگێڕن.
له پێگه‌ی فه‌رمی
"ئه‌نادۆڵۆ"دا هاتووه، سپایسه‌ر دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه ته‌نگژه‌ی نێوان وڵاته پێوه‌ندیداره‌كانه و هه‌ر ده‌بێت له رێی هه‌وڵی خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "٤ وڵات لایه‌نی ئه‌م كێشه‌یه‌ن، ئێمه پێمان وایه ئه‌مه بابه‌تی ناو یه‌ك خێزانه و پێویسته خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین رۆڵێكی ئاسانكاریمان هه‌بێت، ئه‌وا ئاماده‌ین، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكه كه پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت''.