له ئاكامی رۆچوونی زه‌وی له ویلایه‌تی سچوانی باشووری رۆژئاوای چین، ١٤١ كه‌س رۆچوون.
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان رایان گه‌یاند كه سه‌عات شه‌ش به كاتی چین، گوندی شینمۆی ویلایه‌تی ماوشیه‌ن رۆچوو، به‌م هۆیه‌وه ٤٧ ماڵی گونده‌كه و ١٤١ كه‌س رۆچوون.
به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گاشه‌به‌رد و بارسته گڵ له چیاوه بۆ قه‌دپاڵی گونده‌كه، رێڕه‌وی ده‌رچه‌ی رووبارێكی ناوچه‌كه به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه داخراو و ١،٦ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ش رێی هاتوچۆ تێك چوو.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆچوون، تیمێكی فریاگوزاری خێرا كه پێك هاتبوون له ٣٠٠ كه‌س، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
به‌پێ هه‌واڵی پێگه‌ی فه‌رمی
"ئه‌نادۆڵۆ" مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی رۆچوونه‌كه‌وه، نزیكه‌ی سێ ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه گاشه‌به‌رد و بارسته گڵ له چیا كه‌وتبێته خواره‌وه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆچوون و گیریان خواردووه.