مەسروور بارزانی: عێراق دابەش بووە و ئەزموونەكە شكستی خواردووە

:: PM:04:13:25/06/2017 ‌

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە كە عێراق دابەش بووە و پێویستە خەڵكی كوردستان دەنگ لەسەر داهاتووی پێوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ بەغدا بدەن و تا بە ئاشتییانە گۆڕانكاری بەسەر پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و عێراق دورست ببێت.

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی ئاشكرای كرد، توركیا پێویست ناكات لە ڕێفراندۆمی كوردستان بترسێ، ڕیفراندۆم دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، ئێمە بەهیچ شێوەیەك دەسكاری سنووری نێوان وڵاتانی دەوروبەر ناكەین.

هەروەها گوتی، ئێستە كاتی ئەوەیە دان بە شكستی ئەو ئەزموونە دابنرێ، عێراق بە كردەیی دابەش بووە، ئەو دەنگدانە دیاریی دەكات چی ڕوویداوە بە كردەیی، بۆیە ڕیفراندۆم پێویستە و دەبێتە ڕێگەیەك بۆ دانوستاندن بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا، بە مەرجی ئەوەی بەغدا دان بە داوا و ویستی شەرعی گەلی كوردستان بنێ.

رۆژی حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.

سەرچاوە/گاردیان.



وشە - باز ئه‌حمه‌د