سه‌رۆكی پێشووی ئیتالیا سیلفیۆ به‌رلسكۆنی كه به ساحیر و شێتی ئافره‌تان ناوی ده‌برێت، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌وه‌ی له دۆڵاند تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به دڵیه‌تی، ژنه‌كه‌یه‌تی.
به‌رلسكۆنی كه چوار جار سه‌رۆكایه‌تیی ئیتالیا له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌وه ده‌ناسرێ كه زۆر به‌زوویی شێت و شه‌یدای ئافره‌ته جوانه‌كان ده‌بێت، بۆیه زۆرترین نقورچی كۆمێدیی به‌ركه‌وتووه.
به‌رلسكۆنی له ته‌له‌ڤزیۆنیكی ئیتالیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌و وڵاته، پشتگیریی حزبی "ئیتالیا بۆ پێشه‌وه" كرد كه خۆیشی ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌یه.
له‌باره‌ی دۆڵاند تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه به‌رلسكۆنی گوتی، شتێكم نییه له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه بیڵێم و یان شتێكی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌م به دڵ بێ، ئه‌وه‌ی به دڵم بێ، ته‌نیا میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپه نه‌ك خۆی، چونكه میلانیا خاوه‌نی جوانی و رێكیی جه‌سته و سیحره.